Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌غدا له‌ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت؟

ئابوری

بینراو 166

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لە سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدیدا بۆ هەولێر جەختیان لە بەردەوامی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا کردوەتەوە و ئاماژەی باش هەیە کە مووچە بەردەوام دەبێت.

ئومێد سەباح  سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی بەردەوامی ناردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە بە رۆژنامەنوسیانی راگەیاند، " لە دوا سەردانی بەڕیز عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەولێر، سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختی لە پابەند بە رێککەوتنی سەرەتایی نێوان هەرێم و بەغدا کردوەتەوە و ئاماژەی باش هەیە کە هاتنی موچە لە بەغداوە بەردەوام دەبێت".

لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی جه‌ختیكرده‌وه‌ "ئەو پڕۆژەیاسایە ئامانج لێی رێکخستنەوەی موچەیە و بەشێك لە داهاتیش بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە کە ئێمە هەوڵدەدەین لە کەرتەکانی دیکە کە  پێویستن خەرجی بکەینەوە".


لەبارەی خانەنشینی سەربازی و مەدەنییش ئومێد سەباح ئەوەی خستەڕوو، "لە ئێستادا نۆ یاسای بەرکار بۆ خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان بونی هەیە، حکومەتی هەرێم لە داهاتودا پڕۆژەیاسای خانەنشینی یەکگرتو رەوانەی پەرلەمان دەکات بە ئامانج یەکخستنی هەمو کەرتی خانەنشینی بە گوێرەی یەک یاسای یەکگرتوو".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ دوێنێوه‌ دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ  پڕۆژەیاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی موچه‌، ده‌رماڵه‌ و به‌خشین لە هەرێمی کوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP