Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە دەست پێدەكاتەوە

کوردستان

بینراو 75

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سكرتێری رۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٧ـوە پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە نەگەڕابووەوە، بۆیە سەرۆكی حكوومەت رەزامەندیی داوە و سبەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران وەجبەی یەكەمی ناوەكانیان لە ئەنجومەنی وەزیران دەگەڕێتەوە.

میران بەكر، سكرتێری رۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاندوه‌، لە ساڵی ٢٠١٧ـوە پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە وەستابوو، سەرۆكی حكوومەت رەزامەندیی داوە، بڕیارە سبەی سێشەممە یەكەم وەجبەی ناوی ئەفسەرانی پێشمەرگە بۆ پلەبەرزكردنەوە بگەڕێتەوە، كە ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە و دەمێكە ئەفسەرانی پێشمەرگە چاوەڕوانن پلەیان بەرز بكرێتەوە، بەڵام تا نەگەڕێتەوە، نازانین كە ژمارەیان چەندە ئەوەی وەجبەی یەكەم دەگەڕێنەوە.

وتیشی، لە ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەك هەیە پێداچوونەوە بە ناوەكاندا دەكات و ئەوەی شایستە بێت ناویان بۆ پلەبەرزكردنەوە دەگەڕێتەوە و پلەكانیان بەرز دەبێتەوە، چونكە چەند ساڵێكە پلەبەرزكردنەوە وەستاوە، بۆیە سەرۆكی حكوومەت بەڵێنی داوە و رەزامەندیشی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ناوی وەجبەی یەكەمی ئەفسەران بگەڕێتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP