Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو بەرپرسی تەندروسی دەرچوو

کوردستان

بینراو 168

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

دەستەی نەزاهە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بریکاری وەزیری ته‌ندروستی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی موسڵ دەردەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی نەزاهەی عێراق بڵاوی کردەوە ، دەستەی دادوەریی تایبەت بە دۆسیەکانی گەندەڵی لە نەینەوا، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بریکاری وەزیری تەندروستی عێراق بۆ کاروباری کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگاکە دەرکردوە، بەهۆی زیانگەیاندن بە دارایی گشتی لە پڕۆژەی کۆمەڵگەی توشبوانی سالاسیما، لەناوی نەخۆشخانەی ئیبن ئەسیر لە موسڵ.

وتیشی، دروستکردنی کۆمەڵگەی تایبەت بە توشبوانی نەخۆشی سالاسیما لەسەر داواکاریی بەڕێوەبەری گشتی و بە رەزامەندی بریکاری پێشوی وەزیری تەندروستی بوە، لەکاتێکدا کۆمەڵەی نەخۆشانی سالاسیما ناحکومییە و ناکرێت لەسەر بودجەی گشتی پارەی بۆ تەرخان بکرێت.

بەپێی بەیاننامەکەی دەستەی نەزاهە، بەپێی مادەی (٣٣١) لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو دو بەرپرسە دەرچوە و روبەڕوی دادگا دەکرێنەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP