Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ماهیر حەسەن وێنەیەکی منداڵیی خۆی بڵاوکردەوە

هەمەرەنگ

بینراو 186

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەکتەری دیاری کورد ماهیر حەسەن لە هەژماری تایبەتی خۆی وێنەیەکی کۆنی منداڵی بڵاوکردەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩.

ماهیر حەسەن لە هەژماری تیابەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی نداڵی بڵاوکردووتەوە و لەسەر وێنەکە نوسیویەتی،"ئامێرێکی سینەمایی بچووک کە لە شەریکەی ئەجھیزەی دەقیقە دانرابوو دەفرۆشرا کە مارکەی ئۆڵما بوو کە نرخەکەی ٦٧ دینار بوو".

ئاماژەی بەوەشکردووە،" ببووە خولیای سەری مناڵیم ھەموو رۆژێک ئەچووم سەیرم ئەکرد بە بەردەوامی رەنجم ئەیاو کاسبیم ئەکرد تا توانیمان لەگەڵ ئازادی مام وبە یارمەتی رەحمەتی مامم ئامێرەکەمان کڕی جەژنان لە چایخانەکەی مام رەمەزان و شێخ ئەحمەدی رەحمەتی کە چایخانەکەیان بەرامبەر خەستەخانەی شیرەکە بوو جەژنان بە کرێ لێمان دەگرتن و فلیممان ئیش پێ ئەکرد بۆ منداڵان".

لەکۆتایشدا نوسیویەتی،" ئەوەی سەرەوە یەکەم خۆمم دووەم رەحمەتی کاک جوتیار عەبدوڵایە ئەوەی سێیەم خوارەوە کاک سەرکەوتی عەلی چاومارە وێنەکەش ساڵی ١٩٧٩.

ماھیر حەسەن لە ١٠ی کانوونی دووەم ساڵی ١٩٦٥ لە شارۆچکەی عەربەتی سەر پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە شانۆ و سینەمای کوردی دەکات.

 

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP