Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چوار كه‌س به‌هۆى ئه‌نفلۆزاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

تەندروستی

بینراو 75

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ته‌ندروستى دهۆك ئاشكراى ده‌كات له‌ سنورى پارێزگاى دهۆك ٦٧ حاڵه‌تى ئه‌نفلۆزاى وه‌رزى تۆماركراون و چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


 سیروان محەمەد ئەسوەد به‌ڕێوه‌به‌رى خۆپاراستن له‌ ته‌ندروستى دهۆك له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ سنورى پارێزگاى دهۆك ٦٧ حاڵه‌تى ئه‌نفلۆزاى وه‌رزى تۆماركراون و چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وتیشى، له‌و ژماره‌یه‌ ٢٤ حاڵه‌تیان له‌ جۆرى H1 N1 بوون.

 به‌ڕێوه‌به‌رى خۆپاراستن له‌ ته‌ندروستى دهۆك روونیشیكرده‌وه‌، له‌ ئێستادا له‌ شارى هه‌ولێر پشكنین بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ ده‌كرێت كه‌ توشى ئه‌و په‌تایه‌ ده‌بن و پێویست به‌وه‌ناكات پشكنینه‌كان بنێردرێن بۆ به‌غدا. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP