Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەولێر... مۆڵەتی دروستكردنی كونسوڵخانەی كۆماری چین واژۆكرا

کوردستان

بینراو 76

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

وەزارەتی شارەوانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار مۆڵەتی دروستكردنی كونسوڵخانەی كۆماری چین واژۆكرا.

وەزارەتی شارەوانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند،" ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە ئامادەبوونی نی رووچی، كونسوڵی گشتیی كۆماری چینی میللی لە هەولێر و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، مۆڵەتی دروستكردنی كونسوڵخانەی كۆماری چین لە هەولێر واژۆ كرا".

لە راگەیەندراوکەدا ئاماژەیان بەوەشکردووە،" باڵەخانەی كونسوڵخانەی گشتیی كۆماری چینی میللی لە شاری هەولێر، پێشتر لە رێككەوتی ٣١/١٠/٢٠١٨ لەسەر رێگەی پیرمام زەوی بۆ تەرخانكراوە، دوای واژۆكردنی مۆڵەتی دروستكردنی دەست دەكرێت بە دروستكردن و جێبەجێكردنی كارەكانی تەواوكردنی باڵەخانەكە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP