Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سبەی ئەم وەزارەتە مووچە وەردەگرێت

ئابوری

بینراو 1146

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كرد و  وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش وەک یەکەم وەزارەت ئەمڕۆ مووچەی وەرگرت و سبەی یەكەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەرده‌گرن.

پێشتر ئەحمەد عەبدوڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاندبوو، "رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی كانوونی دووه‌م دابەشكردنی‌ مووچە دەسپێدەكات، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی بەهۆی‌ هەندی‌ بابەتی‌ هونەرییەوە ئەم چەند رۆژە دابەشكردنی‌ مووچە دواكەوت".

هاوکات بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویکردووەتەوە سبەی، یەكەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەرده‌گرن.



Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP