Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... بەهۆی فێڵکردن لە هاوڵاتیان دوكانێكی گۆشتفرۆشتن داده‌خرێت

کوردستان

بینراو 544

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند ئاشکرایکرد، به‌هۆی فێڵكردن له‌هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی ناته‌ندروست، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی دوكانێكی گۆشتفرۆشتن داده‌خرێت.

لە راگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند،" به‌هۆی فێڵكردن له‌هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی فرێش، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چواری سه‌ربه‌لیژنه‌‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گۆشتفرۆشی سابیر له‌گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی داده‌خرێت".

ئاماژەیان بەوەشکردووە،" خاوكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستوو و دووباره‌ خستنه‌وه‌ی ناوبه‌فرگر بۆبه‌ستنه‌وه‌ی، زیانی ته‌ندروستی به‌ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وجۆره‌ گۆشته‌ ده‌خۆن هه‌روه‌ها فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی فرێش فێڵێ بازرگانی (غش تجار)یه و یاسا سزای بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاری كردووه‌.

لە کۆتاییی راگەیەندراوەکەدا ئاەوەشیان خستووتەڕوو،" پێشتر پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ گۆشتفرۆشی سابیر كراوه‌ وئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی فرێش به‌هاوڵاتیان نه‌فرۆشێت، به‌ڵام به‌هۆی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كه‌ی به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشتفرۆشی سابیر داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP