Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەڤاڵ ئەبوبەکر: داواکارین هاوڵاتییان پارەی کارەبا لەکاتی خۆیدا بدەنەوە

کوردستان

بینراو 818

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی کۆبونەوە و لەبارەی کێشەکانی کارەباوە گفتوگۆیان کرد، پارێزگاری سلێمانیش رایگەیاند، داواکارن هاوڵاتیان هەماهەنگیان بن بۆ پێدانی پارەی کارەبا لەکاتی خۆیدا.

ئەمڕۆ دووشەممە کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبونەوەی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی باسیان لە دابینکردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا کردوە کە قورساییەکی زۆری خستوەتەسەر وەزارەتی کارەبا و دارایی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بەدیلیان بۆ ئەو وێستگانە دۆزیوەتەوە، کە ئەویش بەرهەمهێنانە بە ئاو، کە 200 مێگاواتەو و 50 مێگاواتی لە گەرمیان، 100 سۆران و 50 مێگاوە لە زاخۆیە، هەروەها سێ پڕۆژەی دیکە کە پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبایە لەرێگەی وزەی خۆرەوە.
ئەو بڕیارەی کە دەرچوە بۆ ئەو ماڵانەی کە پێوەری کارەبایان نیە و بەزیادەڕەو یان بەهەرشێوەیەک کارەبان راکێشاوە، ئەو ماوەیە بۆ یەکی (شوبات/2)ی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە
 

هاوکات هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، "ئەو بڕیارەی کە دەرچوە بۆ ئەو ماڵانەی کە پێوەری کارەبایان نیە و بەزیادەڕەو یان بەهەرشێوەیەک کارەبان راکێشاوە، ئەو ماوەیە بۆ یەکی (شوبات/2)ی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە و پێویستە هاوڵاتیان لەوە ئاگاداربن لەپێش ئەو وادەیە مامەڵەکانیان بکەن بۆ ئەوەی بە فەرمی کارەبایان بدرێتێ و پێوەریان بۆ دابینبکرێت".
 دوای ئەو وادەیە رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەس و شوێنێک دەگرنەبەر کە نایاسایی کارەبای راکێشابێت
 

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ئەو وادەیە رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەس و شوێنێک دەگرنەبەر کە نایاسایی کارەبای راکێشابێت لەبەر هەر هۆکارێک بێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی، لە رابردودا بڕیارێک دەرچوبو لەبارەی کارەبای شوێنە کشتوکاڵیەکان لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەکرا و کە بەنرخی بازرگانی کارەبایان پێدەدرێت، ئەوانە گۆڕاون و وەکو نرخی کشتوکاڵی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و هەمو ئەو زەوی و شوێنانەشی دەچنە چوارچێوەی زەویە کشتوکاڵیەکانەوە بەو نرخە لێیان وەردەگیرێت.
داواکارین هەماهەنگمان بن و لەکاتی خۆیدا بیدەنەوە، چونکە ئێستا بڕیاری ئەوە دەرچوە بەشێک لەو پارەیە بۆ پەرەپێدانی شارەکان خۆیان خەرجدەکرێتەوە
 

لەبارەی قەرزەکانی کارەبا کە لەسەر هاوڵاتیان، کارگە و شوێنە گشتیەکانە، هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی، "داواکارین هەماهەنگمان بن و لەکاتی خۆیدا بیدەنەوە، چونکە ئێستا بڕیاری ئەوە دەرچوە بەشێک لەو پارەیە بۆ پەرەپێدانی شارەکان خۆیان خەرجدەکرێتەوە، ئومێد دەکەم هاوڵاتیان دەست و رۆڵیان هەبێت بۆ ئەوەی پشتیوانی لە پەرەپێدان و رێکخستن و زیادکردنی کارەبایا بکەن".
تا ئاستێکی زۆر باش پێوەری زیرەک دانراون و تا ئێستا 42 هەزار پێوەر لە پارێزگای سلێمانی دانراون
 

رونیشیکردەوە، "تا ئاستێکی زۆر باش پێوەری زیرەک دانراون و تا ئێستا ٤٢ هەزار پێوەر لە پارێزگای سلێمانی دانراون و ئەو پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت و بارودۆخی کارەبا دەباتە ئاستێکی تر و هیوادارم هاوڵاتیان هاوکاری تەواومان بن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP