Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دوو جادووگه‌ر له‌ سلێمانی ده‌ستگیركران

کوردستان

بینراو 263

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانییان دەستگیركرد كە لەڕێگەی تەڕدەستی (سیحر)ـەوە پارەیان لە هاووڵاتیان دزیوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، سكاڵا لەسەر دوو تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانی تۆماركرا كە لەڕێگەی تەڕدەستییەوە پارەیان لەهاوڵاتیان دزیبوو.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە: "لەناو بازاڕی شاری سلێمانیش بڕی ٢٥٠٠ دۆلاریان لەهاوڵاتییەك دزیبوو، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دەركەوت كە تۆمەتباران بەرەو سنوری باشماخ هەڵاتوون،دواتر بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی باشماخ توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پێدەچێت تۆمەتباران تاوانی تریان لەناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان ئەنجامدابێت، چونكە چەند جارێك سەردانی شارەكانی هەولێرو دهۆكیان كردووە، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP