Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

داوای دروستکردنی پەیکەر بۆ قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەکرێت

عێراق

بینراو 188

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

پەرلەمانتارێکی عێراق لە نوسراوێکی فەرمیدا داوا لەوەزیری رۆشنبیری عیراق دەكات لەو شوێنەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس، ئەبومەهدی موهەندیس، كوژران، پەیكەریان بۆ دروستبكرێت.

عەلی جاسم محەمەد حمێداوی، لەنووسراوێكی كە نۆی ئەم مانگە ئاڕاستەی وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزاری كردووە، داوایكردووە،" لەبەرامبەر رۆڵی بەرچاوی سولەیمانی و ئەبومەهدی لەشەڕی دژ بە داعش و وەك رێزلێنانێك بۆیان، لە شوێنی كوشتنیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، پەیكەریان بۆ دروستبكرێت".

هاوکات وەزیری رۆشنبیری عیراقیش، رەزامەندی لەسەر ئەو داوایە نیشانداوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە كەكاری پێویست لەوبارەیەوە ئەنجامبدەن.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP