Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: ئێران هیچ پەیامێکی هەڕەشەئامێزی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە

کوردستان

بینراو 110

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ نامه‌یه‌كی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ناردوه‌ و هه‌موو ئه‌و نوسراوانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.

جوتیار عادل وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران نامه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم كردبێت و ئه‌و هه‌واڵانه‌ دوورن له‌ راستییه‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ نازم ده‌باغ نوێنه‌ری هه‌رێم له‌ تاران به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند،  به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێران نامه‌ و داواكاریی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی نه‌كردوه‌.

وتیشی، لێدوانم بۆ هیچ میدیایه‌ك نه‌داوە و به‌شێوه‌یه‌كی ناراست به‌ناوی منه‌وه‌ چه‌ند وته‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌لایه‌ن چه‌ند پێگه‌ و كه‌ناڵێكه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرا ئێران نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هه‌رێم كردووه‌ و داوای کردوە کە پەیوەست بن بە بڕیاری پەرلەمانی عێراقەوە بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌ له‌ وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری هه‌رێم له‌ تاران بۆ بی ئێم سی دوان و هه‌واڵه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه‌. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP