Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە ١١ مانگی ساڵی رابردوودا چوار هەزار و ٢١٧ رووداوی هاتوچۆ لە هەرێم روویانداوە

کوردستان

بینراو 72

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

هاتوچۆی هەرێم ئاماری رووداوەکانی سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ تا مانگی ١١ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، چوار هەزار و ٢١٧ رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون، لە کۆی ئەو رووداوانەش ٥٤٧ کەس لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و ٣٦٣ کەسی دیکە برینداربوون.

لە ئاماری رووداوەکانی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان هاتووە، لە ١١ مانگی ساڵی ٢٠١٩دا لە پارێزگای هەولێر هەزار و ٣٦٤ رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون، بەهۆیانەوە ١٩٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٣١٠ کەسی دیکە برینداربوون.

هاوکات لە پارێزگای سلێمانی، بەپێی ئاماری هاتوچۆی پارێزگاکە، لە ساڵی ٢٠١٩دا هەزار و ٢٤٧ رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون، بەهۆیانەوە ١٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٥٤٥ کەسی دیکە برینداربوون، ژمارەی رووداوەکانی هاتووچۆ لە سلێمانی بەراورد بە ساڵی ٢٠١٨ زیادیان کردووە، بەڵام ژمارەی گیانلەدەستدان کەمیکردووە، لەو ١٩٠ کەسەی لە ساڵی ٢٠١٩ بە رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە ١٤١ کەسیان شۆفێر بوون، ٣٤ کەس سەرنشین و ١٤ کەس پیادەڕۆ بوون، زۆربەیان لە رێگەکانی دەرەوەی شارەکان گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها لە پارێزگای دهۆک لە ساڵی ٢٠١٩، ئامارەکان بەم جۆرە بوون، هەزار و دوو رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون، بەهۆیانەوە ٩٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ١٠٢ کەسی دیکە برینداربوون.

ئەوەش هاتووە لە پارێزگای هەڵەبجە لە ١١ مانگی ساڵی رابردوودا ٩٩ رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١١ کەسی دیکە برینداربوون.

لە ئیدارەی راپەڕین لە ١١ مانگی ٢٠١٩دا ٣٠٢ رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون، ٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٣٦٢ کەسی دیکە برینداربوون.

لە ئیدارەی گەرمیان لە ١١ مانگی ساڵی ٢٠١٩دا ٢٢٤ رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون و بەهۆیانەوە ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP