Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری کارەبا: ئەم ساڵ بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی ٥٠٠ مێگاوات زیادیکردووە

کوردستان

بینراو 49

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، ئەمساڵ بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی ٥٠٠ مێگاوات زیادیکردووە و پلانیان وایە بڕی ٧٥ مێگاوات لە وزەی خۆرەوە بەرهەمبهێنن.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد و لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی باسی لە دۆخی کارەبای سلێمانی کرد و رایگەیاند، "هەماهەنگیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەو گیروگرفتانەی كە رووبەڕوی بواری كارەبا دەبێتەوە لەشارەكەدا".

هەر لەو کۆنگرەیەدا وەزیری کارەباش باسی لەوەشکرد، "ئەمساڵ ٥٠٠ مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا زیادی كردووە و پلانیشیان هەیە بۆ زیاتركردنی بەرهەمهێنانی كارەبا،٥٠ مێگاوات لە گەرمیان بەرهەمدەهێنرێت و بەو نزیكانەش لەوزەی تیشكی خۆر ٧٥ مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنن كە بۆ هەر پارێزگایەک ٢٥ مێگاواتە".

هاوکات  پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا روونیکردەوە، "یەكێك لە بڕیارەکانی وەزارەتی كارەبا گۆڕینی نرخی كارەبای باخەكانە، لە نرخی بازرگانیەوە بۆ نرخی ئاسایی ماڵان، داواشیکرد پێداچوونەوە بەنرخی بازرگانیدا بكرێت چونکە بارگرانیەكی زۆرە لەسەر شوێنە بازرگانی و گەشتوگوزارییەكان".

وەزیری کارەبا لەبارەی پێوەری زیرەکیش ئەوەشی خستەڕوو، "لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ٤٢ هەزار پێوەر دانراوە، وتیشی: نرخی كارەبا دوای دانانی پێوەر ناگۆڕدرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵانە لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمادا و خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیاتر دەبێت، لە ئێستاشدا دۆخی کارەبای هەرێم لە دۆخێکی ناجێگیردایە و هاوڵاتیان ناڕەزاییان لە بڕی پێدانی کارەبای نیشتیمانی رۆژانە هەیە بە ماڵان و وەزارەتی کارەباش رایگەیاندبوو کە خواستی بەکارهێنانی کارەبا گەیشتووەتە لوتکە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP