Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گرژی لە ناو پەرلەمانی کوردستان دروستبوو

کوردستان

بینراو 207

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

لەکاتی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچەی خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە گرژی لە ناو هۆڵی پەرلەمانی کوردستان دروستبوو.

لەکاتی تاوتوێکردنی خانەنشینی پلە تایبەتەکان لە پەرلەمانی کوردستان گرژی دروستبوو، بەو هۆیەوە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان راوەستا و هەروەها بەو هۆیەوە پەخشی راستەوخۆی دانیشتنەکە راگیرا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی بینەر، کێشەکە لە نێوان فراکسیۆنی نەوەی نوێ و فراکسیۆنی پارتی و چەند فراکسیۆنێکی دیکە دروستبووە و بەو هۆیەشەوە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان راگیرا.

هەر بە پێی زانیارییه‌كان، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی، هێڤیدار ئه‌حمه‌د و په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، سیپان ئامێدی رووبه‌ڕوی یه‌ك بوونه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران ناوبژیوانیان كردوون و نه‌یانهێشتووه‌ له‌یه‌كتر بده‌ن.

ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ له‌ كاتی قسه‌ كردن له‌سه‌ر خانه‌نشینكردنی پله‌ باڵاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان ناكۆكیان بۆ درووست بووه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ خاڵه‌كانی مادده‌ی حه‌وته‌می پڕۆژه‌یاسای چاكسازی.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP