Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بڕیارێکی نوێی وەزارەتی دارایی بۆ بەشێک لە فەرمانبەران

کوردستان

بینراو 746

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە نوسراوێکی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم-دا هاتووە به‌ مه‌رجی نه‌بوونی مووچه‌ی دیكه‌، گرێبه‌ستی بەشێک لە فه‌رمانه‌به‌ران نوێدەکرێتەوە.

 
 به‌پێی نووسراوی ژماره‌ (٨٦٧٣) كه‌ له‌ ٢٤ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ ده‌رچووه‌و وێنه‌یه‌كی دەست تۆڕی میدیایی بینەرکەوتووە، بڕیاردراوه‌ به‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی (٣٣٨) فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باج و خانووبه‌ره‌ی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی ساڵێك.

لە بڕیارەکەدا ئەوەش هاتووە، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فه‌رمانبه‌ران مه‌رجی نه‌بوونی مووچه‌یه‌كی دیكه‌، ده‌كرێته‌ بنه‌ماو ساڵانه‌ نوێده‌كرێته‌وه‌.

ئەوەش لە کاتێکدایە، به‌پێی ئامارێكی پێشوتری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، له‌دوای ساڵی ٢٠١٤ەوە له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌ته‌كان نزیكه‌ی ٣١ هه‌زار فه‌رمانبه‌ری به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست دامه‌زراندووه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP