Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەهۆی بەفربارینەوە سبەی لەم ناوچەیە پشووە

کوردستان

بینراو 1085

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

پەیمانگای تەكنیكی پێنجوێن رایگەیاند، بەهۆی دۆخی كەشوهەوا و بارینی بەفر لە پێناو پاراستنی مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەران سبەینێ سێ شەممە دەكرێتەی پشووی فەرمی.

پەیمانگای تەكنیكی پێنجوێن ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەبەر نا لەباری بارودۆخی كەشوهەوا و لەپێناو پاراستنی مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی پەیمانگە و لەسەر راسپاردەی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سبەی ۱٤کانونی دوومی ۲۰۲۰ پشوودەبێت لە پەیمانگاکەمان.

هاوکات، بەرێوەبەرایەتی شارەوانی پێنجوێن ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە رایگەیاند، بەهۆی بەفر بارینەوە رێگەی نێوان پێنجوێن سەیدسادق داخراوە.

ئەمەلەکاتێکدایە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەفر بارین ناوچەكانی هەرێمی گرتەوە و بەپێی راگەیەنراوی هاتووچۆی سلێمانی، ئاستەنگی هاتووچۆ لە رێگاكانی ئەزمەڕ و گۆیژە و دۆڵەڕووت دروستبووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP