Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تا ئێستا دەقی پرۆژە یاسایی چاکسازی بڵاونەکراوەتەوە و خەڵکیش رەخنەی لێدەگرێت

کوردستان

بینراو 77

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 ماوەی دوو رۆژە پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرۆژەیەی ناویان ناوە پرۆژە یاسایی (چاکسازی)، ئەو پرۆژە یاساییەی تا ئێستا ناوەڕۆکی پرۆژە یاساکە بۆ خەڵکی و رایگشتی بڵاونەکراوەتەوە بەڵام خەڵک رەخنەی لێدەگرێت.

لە کۆبوونەوەی دوێنێ و ئەمرۆی پەرلەمانی کوردستان و گفتوگۆکرا لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی لە مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان و تا ساتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کۆبوونەوەی پەرلەمان بەردەوامە، لە کۆبوونەوەی ئەمرۆدا گرژی کەوتە نێوان پەرلەمانتاران و بۆ ماوەیەک پەخشی کۆبوونەوەکە راگیرا بەڵام دواتر دەستیپێکردەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بانگێهشتنامەیەكدا بۆ پەرلەمانتاران رایگەیاندووە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کۆبوونەوەکە ئەمرۆش دریژەی هەبووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP