Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ھۆکاری شەڕەکەی ناو پەرلەمان ئاشکرابوو

کوردستان

بینراو 125

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی ئەو شڕ و گرژیانەی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناو پەرلەمانی کوردستان روویدا روونکردنەوە دەدات.

پێشەوا هەورامانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لەبارەی پشێوییەکەی نێو پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، پشێوییەکەی پەرلەمان لەنێوان پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ و پەرلەمانتارێکی پارتی بووە لەسەر ئەوەی پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ قەڵەمێکی گرتووەتە پەرلەمانتارەکەی پارتی، وتیشی: داوامان لە سەرۆکی پەرلەمان کرد ئەم بێڕێزییە رابگرێت.

باسی لەوەشکرد، تەفسیری دیکە بۆ رووداوەکە کرا کە هیچ پەیوەندیی بە رووداوەکەوە نەبووە و لەکاتی دەنگدان خەڵکی کوردستان دەبینن ئێمە داوامان کردووە مووچەی پلە تایبەتەکان تاوەکو بکرێت کەمبکرێتەوە، قسە لەسەر ئەوە کراوە کە کەمترین مووچە ١٥٪ بێت و هەموو فراکسیۆنەکان پاڵپشتیی ئەمەیان کردووە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە هەموو هەوڵ و توانایان داوایان کرد بە هیچ شێوەیەک ئەو مووچە زەبەلاحەی پلە باڵاکان پێشتر وەریانگرتووە لە پەرلەمانتار، راوێژکار، بەڕێوەبەری گشتی و وەزیرەکان، جارێکی دیکە ئەو مووچەیە نابیننەوە و کۆتایی پێهات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP