Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بۆ سێڵفیەک گیانی خۆی کردە قوربانی

هەمەرەنگ

بینراو 247

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

خانمە مۆدێلێکی بریتانی لە رێکەوتی ١٢ی ئەم مانگە لە بەناوبانگترین شوێنی ئوسترالیا بۆ گرتنی سێلفی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی سیدنی رایگەیاند، رێکەوتی ١٢ی ئەم مانگە، مادالین داڤیسی تەمەن ٢١ ساڵ، دوای ئەوەی سەردەکەوێتە بەرزاییەکانی دایمند بەی، لەبەرزی ٩٨ پێ دەکەوێتە خوارەوە، گیان لەدەست دەدات.

پۆلیس وتیشی ئەوەکەسانەی لە چواردەوری مادالین بوون ئاماژەیان بەوەکردوە بۆ مەبەستی تەماشاکردنی دیمەنی خۆرهەڵاتن بەسەر ئەو بەرزاییەدا سەرکەوتون، بەڵام مادالین کەوتوەتە خوارەوە.

پۆلیسی سیدنی باسی لەوەشکردوە، ئەمە یەکەمین حاڵەتی مردن نییە کە لەو بەرزاییەوە رووبدات،پێشتریش چەندین کەس بە مەبەستی گرتنی وێنە دێنە ئەو شوێنە، کەوتو نەتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

مادالین داڤیس، یەکێکە لە خانمە بەناوبانگەکانی بواری مۆدێل و مەیکئەپ ئارتیستەکانی بریتانیا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP