Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"لە ساڵی ٢٠١٩ لە سلێمانی ٩٠ تۆن گۆشتی خراپبوو سووتێنراوە"

کوردستان

بینراو 73

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەی سلێمانی رایگەیاند، لە ساڵی ۲۰۱۹ لەکوشتارگەی نوێی سلێمانی ۳۳۲٤۰۱ سەر ئاژەڵی بچووک ، ۳۹۰۷۲ سەر ئاژەڵی گەورە ( ڕەشەووڵاخ) ، ٦٣ سەر حوشتر ، ۳۷ سەر ئاسک کوشتاری بۆکراوە.

دکتۆر شاڵاو عارف ڕەشید، لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەی نوێی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، لەماوەی یەک ساڵدا لەکوشتارگەی نوێی ۳۳۲٤۰۱ سەر ئاژەڵی بچووک ، ۳۹۰۷۲ سەر ئاژەڵی گەورە ( ڕەشەووڵاخ) ، ٦۳ سەر حوشتر ، ۳۷ سەر ئاسک کوشتاری بۆکراوە ڕێوشوێنی تەندروستی و قۆناغەکانی پشکنینی تێپەڕاندوەو ڕەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد،  لەو ژمارەیەش کەکوشتاری بۆ کراوە ۲۱٦ لاشەی ئاژەڵی بچووک و ۱۰۹ لاشەی ڕەشەووڵاخ لەڕووی تەندروستی و بەهای خۆراکی شیاو نەبوون بۆ بەکارهێنان و ڕەتکراونەتەوەو سوتێنراون کە سەروو ۹۰ تۆن گۆشتە.

باسی لەوەشکردووە، هاوکات ۳۲۷٥۳ ئۆرگانی لەشی ئاژەڵ رەتکراوەتەوەو سوتێنراوە بەهەمان مەبەست.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوکات لەگەڵ ئەرکی پشکنین، ستافی پزیشکی لەو ساڵەدا ٥ توێژینەوەی زانستیان لەسەر نەخۆشیە هاوبەشەکانی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ کردووە کەلەڕێگەی گۆشتەوە دەگوێزرێتەوەو لەکوشتارگە دەستنیشانکراوە ، لەهەمان کاتدا ووتنەوەی دەیان وانەی تێۆری و پراکتیکی لەلایەن ستافی پزیشکی بەخوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP