Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چارەنووسی سەرنشینە کوردەکانی بەلەمە نقومبووەکەی پەنابەران ئاشکرابوو

کوردستان

بینراو 930

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

 

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران ئاشكرایكرد كه ۱۷ له‌ په‌نابه‌رانی ئه‌و به‌له‌مه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ له‌ ئاوه‌كانی یۆنان نقوم بووه‌، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.

 
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند بەلەمەکە رۆژی ۱۱ی ئه‌م مانگه‌ کاتێک ویستویه‌تی لە کەناراوەکانی یۆنانەوە خۆی بگەیەنێتە کەناراوەکانی ئیتالیا، نزیک لە دوورگەی پاکسوسی یۆنان تووشی رووداو بووه‌، ژمارەی کوردە بێسەروشوێنبووەکانی رووداوەکە بۆ ۱۷ کەس بەرزبووەوە و پێدەچێت ژمارەکە گۆڕانکاری بەسەردابێت".
 
وتیشی: بەمەبەستی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە خێراتر راپەڕاندنی کاروباری یاسایی و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووەکان و گەڕانەوەی تەرمی قوربانییەکان پێویستمان بە بەڵگەنامەی عێراقی و روونترین و نوێترین وێنەی رەنگاوڕەنگی ئەو پەنابەرانەیە  و داواشی لە هاوڕێیان و کەسوکاریان كرد وێنەیان لەلایە بە زووترین کات بۆیان بنێرن.
 
ئاری جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ دەزگای لوتکە لە رێگەی نوێنەرایەتی فەرمی خۆی و بەهاوکاری باڵیۆزخانەی عێراق لە یۆنان کاروبارەکان جێبەجێدەکات و هاوکاری کەسوکاری قوربانییەکانیش دەبین".

بەپێی زانیارییەکانی بی ئێم سی ، سەرجەم سەرنشینە کوردەکان رزگارکراون و لە ئێستادا لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت بەڵام تا ئێستا لایەنی فەرمی زانیارییەکانی پشتراست نەکردوەتەوە 

بەرەبەیانی رۆژی شەممە ۱۱ی كانونی دووه‌می ۲٠۲٠، بەلەمێک بە ٥٠ سەرنشینەوە لەدەریای ئایۆنی نزیک دوورگەی پاکسوسی یۆنان ژێرئاوکەوت کە ۱۷ کەسیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەرانیش دەڵێت، چاوەڕوان دەکەن ژمارەکە بەرزببێتەوە.

دوای رووداوەکە پۆلیسی دەریاوانی یۆنان دەستیان بەگەڕان کرد، توانراوە ۲۱ کەس رزگاربکەن و تەرمی ۱۲ کەسیشیان دەرهێناوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP