Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان

بینراو 53

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بە سەرۆکایەتی مستەفا چاوڕەش یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی ئه‌نجامبدات، تێیدا چەند لێژنەیەک پێکدەهێنن و هاوکات رۆژێکیش دیاریدەکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک یان سکرتێر و جێگری سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

ئه‌مڕۆ سێشەممە ١٤ی کانونی دووەی ٢٠٢٠ ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "سبەی لەیەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا، چەند لێژنەیەک دروست دەکەین و یەکێک لەو لێژنانە بۆ هەموارکردنەوە و دەستکاریکردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی دەبێت و هەروەها گفتوگۆدەکەین لەسەر دانانی پلان و بەرنامەی کاری داهاتوومان ".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی ئاشکراشیکرد، "سبەی لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەیاندا رۆژێک دیاری دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک یان سکرتێر و جێگری سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەبەر ئەوەی ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەیە، وەک یەکترناسینێک دەبێت بۆ ئەندامانی ئەنجومەنەکەش، چونکە بەشێک لە ئەندامان یەکترناناسن.

پێشتریش حاجی مه‌سیفی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاندبوو، "ئاگاداركراوینه‌ته‌وه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی ئه‌نجامده‌درێت، مسته‌فا چاوڕه‌ش وه‌ك به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندام سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كات".

به‌پێی زانیارییه‌كانی بی ئێم سی، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا واده‌یه‌ك دیاریده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی بكرێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش یه‌كلا بكرێته‌وه‌ كه‌ چه‌ند جێگری ده‌بێت، پاشان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گشتی هه‌ڵبژێرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سێ هەفتە پێش ئێستا و لە ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان چوارەم کۆنگرەی خۆی بەست و تێیدا ئەنجومەنی باڵای سیاسیی بەسەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ هەڵبژارد، دواتر ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا کە پێکهاتووە لە ١٢١ ئەندام و بڕیاریشە سبەی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکەم کۆبوونەوە ئەنجامبدات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP