Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

ئابوری

بینراو 403

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كرد و  وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش وەک یەکەم وەزارەت ئەمڕۆ مووچەی وەرگرت و  یەكەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەرده‌گرن.

پێشتر ئەحمەد عەبدوڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاندبوو، "رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی كانوونی دووه‌م دابەشكردنی‌ مووچە دەسپێدەكات، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی بەهۆی‌ هەندی‌ بابەتی‌ هونەرییەوە ئەم چەند رۆژە دابەشكردنی‌ مووچە دواكەوت".

هاوکات بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویکردووەتەوە ئه‌مڕۆ، یەكەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەرده‌گرن.

 

هه‌ر به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP