Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سایتێکی ئەمریکی: کچانی عێراق جوانترینی گەردونن

هەمەرەنگ

بینراو 1285

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -


بەپێی راپرسییەکی سایتی (رانکەر)ی ئەمریکی کچانی عێراق لە ریزبەندی جوانترین کچانی گەردونن، توانیویانە لە ریزبەندی یەکەمدابن بۆ جوانترین کچانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سایتی (رانکەر)ی ئەمەریکی راپرسییەکی ئەنجامداوە کە ٣٠ هەزار کەس بەشداری تیاداکردووە، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، کچانی عێراق لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەرو ریزبەندی (١٠) جوانترین و باشترین کچانی گەردونن، لەسەر ئاستی جیهانیش کچانی روسیا لە ریزبەندی یەکەمدان.

بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە کە سایتی (رانکەر) ئەنجامیداوە، کچانی عێراق لە ریزبەندی یەکەمدان بۆ جوانترین کچانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە پلەی دوەمیشدا کچانی لوبنان و دواتر ئێران و سوریا و تورکیا و ئوردن و میسر دێن.

کچانی ئەفغانستان لە پلەی هەشتەمدا دێن و پلەکانی نۆیەم تا دەیەم هەریەک لە وڵاتانی قوبرس و کوەیت گرتویانە.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، وڵاتانی سلاڤیا و ئەسکەندەناڤی لە ریزبەندی یەکەمدابوون، بە جۆرێک کچانی روسیا لە پلەی یەکەم و دواتریش ئۆکرانیا و سوید و نەرویژ، کچانی عێراق لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی پێنجەمدان

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP