Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پڕۆسەی دامه‌زراندن له‌م پارێزگایه‌ راگیرا

کوردستان

بینراو 112

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

دوای دروستبوونی ناڕه‌زایه‌تی و هه‌وڵی په‌رله‌مانتاران، دامه‌زراندنه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك راگیراو ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئه‌و پارێزگایەش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌ ده‌كات.

رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، "له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەستەی ده‌ستپاكی عێراقه‌وه‌، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ركوك راسپێردران تا دۆسیەی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ دامه‌زراندنه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركو‌ك بكه‌نه‌وه‌ و رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌".

هەفتەی رابردوو ناوی ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای كه‌ركوك بڵاوكرایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی كوردو توركمانی لێكه‌وته‌وه‌و رایانگه‌یاند، "ناهاوسه‌نگیه‌كی زۆر هه‌یه‌و به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دامه‌زرانده‌كه‌ بۆ پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی قۆرخكراوه‌و رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌ده‌رچوانی كوردو توركمان دامه‌زراون".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP