Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

روسیا: کوشتنی قاسم سولەیمانی لوتکەی کارە نایاساییەکانی ئەمریکایە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 85

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەرەوەی روسیا رایگەیاند، کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران لوتکەی کارە نایاساییەکانی ئەمریکایە.

 

سێرگی لاڤرۆرڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە راگەیەندراوێدا ئاشكرایكردوه‌، "کۆشتنی قاسم سولەیمانی، فەرمادەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە هەمو سنورە یاسایی و مرۆڤایەتییەکانی شکاندوە و گەیشتوەتە لوتکەی کارە نایاساییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، " قاسم سولەیمانی نێردەی فەرمی حکومەتی ئێرانبو لەناوچەکەدا، بە سەردانی فەرمیش چوەتە ناو خاکی عێراقی دراوسێی ئێرانەوە، کوشتنی سولەیمانی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکاوە، هەمو سنورێکی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی تێپەڕاندوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP