Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هێمن هه‌ورامی: پەرلەمان و حکومەت کۆدەبنەوە

کوردستان

بینراو 75

5 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە بەم نزیکانە لیژنەی دانوستانکار و پەرلەمان کۆببنەوە لە بارەی ھێڵە گشتییەکانی رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا.

ھێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە له‌  کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند،" ژمارەیەک پەرلەمانتار داوایان لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە، لیژنەی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بانگێشتی پەرلەمان بکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامی دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا و گفتوگۆ لەسەر ھێڵە گشتییەکانی دانوستانی ھەولێر و بەغدا بکرێت.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، هەوڵ دەدەن لە هەفتەی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی شاندی دانوستانکاری حکوومەت لە پەرلەمان ئەنجام بدەن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی زیاتر لە دوو رۆژدا خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی کرد و بڕیاره‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ده‌نگدان بۆ پرۆژه‌ یاساكه‌ بكرێت. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP