Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عێراق... له‌ماوه‌ی سێ مانگدا ٦٦٩ هاوڵاتی كوژراون

عێراق

بینراو 65

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

سه‌نته‌ری عێراقی بۆ دۆكۆمێنتی تاوانه‌كانی شه‌ڕ ئاشكرایكرد،  له‌ماوه‌ی سێ مانگدا ٦٦٩ هاوڵاتی كوژراون و ٢٤ هه‌زار و ٤٨٨ هاوڵاتی برینداربوون و ٢٨٠٦هاوڵاتیش ده‌ستگیركراون.

 سه‌نته‌ره‌ عێراقییه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماری كوژراو و بریندار و زیندانییانی بڵاوكردوه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقدا له‌ سێ مانگی كۆتایی ساڵی ٢٠١٩ بوونه‌ته‌ قوربانی.


ئاماره‌كه‌ به‌ پێی پۆلێنی شاره‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌: 


له‌ پارێزگای (به‌غداد) (١٨٧٢٨) برینداربوون و (٣٩٤) كوژراون و (١٠٨٨) هاوڵاتی ده‌ستگیركراون.

له‌ پارێزگای (دیوانییه‌) (٤٢٢) برینداربوون و (٢٤) كوژراون و (١٣٢) هاوڵاتی ده‌ستگیركراون

له‌ پارێزگای (نه‌جه‌ف) (٤٠١) برینداربوون و (٤٢) كوژراون و (١٢٢) هاوڵاتی ده‌ستگیركراون.

له‌ پارێزگای (میسان) (٢٣٤) برینداربوون و (٢٦) كوژراون و (١١) هاوڵاتی ده‌ستگیركراون.

له‌ پارێزگای (واست) (٢٩٤) برینداربوون و (٤) كوژراون و (١١٥) هاوڵاتی ده‌ستگیركراون.

له‌ پارێزگای (زیقار) (١٧٢١) برینداربوون و (١٠٥) كوژراون و (٥٢٦) هاوڵاتی ده‌ستگیركراون.

له‌ پارێزگای (بابل) (٢٣٢) برینداربوون و (٨) كوژراون و (١٥٨) هاوڵاتی ده‌ستگیركراون.

له‌ پارێزگای (به‌سره‌) (١٠٧٩) برینداربوون و (٥١) كوژراون و (٢٦٧) هاوڵاتی ده‌ستگیركراون.

له‌ پارێزگای (كه‌ربه‌لا) (١٠٥٣) برینداربوون و (١٣) كوژراون و (٣٥٧) هاوڵاتی ده‌ستگیركراون.

له‌ پارێزگای (موسه‌نا) (٣٢٣) برینداربوون و (١) كوژراون و (١٢) هاوڵاتی ده‌ستگیركراون.

له‌ پارێزگای (ئه‌نبار) (سفر) برینداربوون و (سفر) كوژراون و (٤) هاوڵاتی ده‌ستگیركراون.

له‌ پارێزگای (سه‌لاحه‌دین) (سفر) برینداربوون و (سفر) كوژراون و (١) هاوڵاتی ده‌ستگیركراون.

له‌ پارێزگای (دیاله‌) (١) برینداربوون و (١) كوژراون و (١٣) هاوڵاتی ده‌ستگیركراون

كۆی گشتی برینداره‌كانی عێراق له‌ به‌رواری یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌ بۆ ٣١ی كانوونی یه‌كه‌م ٢٤ هه‌زار و ٤٨٨ هاوڵاتیی بوون و ٦٦٩ هاوڵاتیش كوژراون و دوو هه‌زار و ٨٠٦ كه‌سیش زیندانیكراون.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP