Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شێرکۆ جەودەت: سیپان ئامێدی هیچ قسەیەکی بە باوکی هێڤیدار نەوتووە

کوردستان

بینراو 406

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -


درەنگانی شەوی رابردوو، خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای چاکسازیی کۆتایی هات، لە ناو هۆڵی پەرلەمانی کوردستاندا گرژیی و ئاڵۆزیی لە نێوان فراکسیۆنی پارتی بەرامبەر  یەکگرتوو نەوەی نوێ دروستبوو و بەهۆیەوە پەخشی راستەوخۆی دانیشتنەکە راگیرا، پەرلەمانتارێکیش ئاشکرای دەکات کە هیچ قسەیەکی ناشیرین بە باوکی هێڤیدار نەوتراوە.

لەسەر شەڕەکەی دوێنێی شەوی ناو باڵەخانەی پەرلەمان، شێرکۆ جەودەت ئەندامی لیژنه‌ی ئابوریی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر فراکسیۆنی یەکگرتوو بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "یەکێک لە پەرلەمانتارەکانی فراکسیۆنی (پارتی) لەکاتی قسەکردنیدا کۆمەڵێک دەستەواژەی بەکارهێنا وەک باسی موزایەدا و قبووڵی ناکەین، لەگەڵ دروستکردنی فشار بۆ قسەی هەندێک پەرلەمانتاری دیکە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەبوبەکر هەڵەدنى، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکگرتوو لەسەر ئەم قسانەی پەرلەمانتارەکەی پارتی داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد کە ئەوە پێچەوانەی پەیڕەوی پەرلەمانەو سەرپێچییە کە پەرلەمانتارێک قسە لەسەر قسەی پەرلەمانتارێکی دیکە بکات".

روونیشیکردەوە، "دوای ئەم قسەکردنەی پەرلەمانتاران، (هێڤیدار ئەحمەد) کە پەرلەمانتاری پارتییەو ئەندامی لیژنەی داراییشە، لەسەر سەکۆکەوە هەڵساو هاتە خوارەوە فشاری دروستکرد لەسەر پەرلەمانتارەکانی (یەکگرتوو نەوەی نوێ) دەیویست بێدەنگیان بکات لەبەرامبەر ئەو ناهەقییەی کە دەمانوت نابێت پەرلەمانتارو وەزیر لە دوای چوار ساڵ خانەنشین بکرێت، لەئەنجامدا ئێمەش قبووڵمان نەکرد داوامانکرد سەرۆکایەتی پەرلەمان رێگری لێبکات چونکە هیچ پەرلەمانتارێک ناتوانێت فشار لە پەرلەمانتاری دیکە بکات هەرکەسەو ئازادە چۆن رای خۆی دەردەبرێت، دواتر سەرۆکایەتی پەرلەمان داوای کرد بگەرێتەوە شوێنی خۆی".

شێرکۆ جەودەت، وتیشی، "لەدوای ئەوە دەمەقاڵێو گرژی دروستبوو لەنێوان هێڤیدار ئەحمەدو چەند پەرلەمانتارێکدا، دۆخەکەکە لەناو پەرلەماندا شێوا بەڵام دواتر توانرا دۆخەکە کۆنترۆڵبکرێتەوە گفتوگۆکان تەواوکراو خوێندنەوەی دووەم بۆ یاساکە کۆتایی هات و بریارە پێنجشەممە بریاری کۆتایی لەسەر بدرێت".

سەبارەت بەوەی کە دوێنێ شەو هێڤیدار ئەحمەد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، کە سیپان ئامێدی جنێوی بەخۆی باوکی داوە، دوای ئەوەی چووە سەرەوە دانیشتم هەر جنێوی بە باوکم دەدا، شێرکۆ جەودەت لە وەڵامدا ئاشکرایکرد، "سیپان ئامێدی لەلای منەوە دانیشتبوو بە هیچ شێوەک گوێم لەوە نەبووە جنێو قسەی ناشیاو بەکاربهێنێت بەرامبەر بە هیچ پەرلەمانتارێک".

ئەو پەرلەمانتارە لەسەر وەستاندنی پەخشی راستەوخۆی پەرلەمانیش رایگەیاند، "هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شاردنەوەی راستی رووداوەکان لە خەڵک، چونکە ئەوان هێرشیان کردە سەر ئێمە وەک و ئۆپۆزسیۆن، ئەوەش هۆکاری وەستاندنی پەخشەکە بوو".

هاوکات سیپان ئامێدی پەرلەمانتارى نەوەی نوێ لە پەرلەمانى کوردستان دەربارەی گرژییەکەی شەوی رابردووی ناو پەرلەمان رایگەیاند، "پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى پارتی لە جێگەى خۆى هەستاو بە ئێمەى وت بێدەنگبن ، دواتر بەئاماژەى دەست هەڕەشەى لێکردین و پێی وتین من چاوى ئێوە دەردێنم، ئێمەش بێدەنگ نەبووین و منیش قەڵەمەکەى خۆم تێگرت".

راشیگەیاند، دوای ئەوەی پەخشی راستەوخۆی پەرلەمان راگیرا چەند پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی هێرشیان کردووەتەوە سەر ئەو و  کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان  و دەشڵێت، "جێگەی داخە پەرلەمان پەخشەکەی راگرت و نەیهێشت راستی بە خەڵک بگات چۆن فراکسیۆنەکەیان بەرگری لە مافی خەڵکی کردووە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP