Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاسایشی شارەزوور دوو گەنج سزا دەدات

کوردستان

بینراو 142

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە، سزادانی دوو كەسیان راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، "دادوەری لێكۆلینەوەی ئاسایشی شارەزوور و بەپێی ماددەی (١٤ی مخدرات) دوای ئەوەی لە بەرواری ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩، دا هەردوو تۆمەتبار بە ‌ناوەكانی (ح. ح. أ) و (ئ. ر. م) دانیشتووی قەزای سەیدسادق دەستگیركران".

روونیشیکردووەتەوە، "دوای تەواوبوونی لێكۆلینەوە و ڕەوانەكردنی دۆسێكانیان دادگای تاوانەكانی سلێمانی /دوو بڕیاریدا، تۆمەتبار (ح.ح .أ) لەدایكبووی ١٩٦٨ بۆماوەی (شەش مانگ) و بڕی (٤٥٠٠٠٠)و تۆمەتبار (ئ. ر.م) لە دایكبووی (١٩٨١) بۆماوەی (شەش مانگ) و بڕی (٤٥٠٠٠٠) سزا دران. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP