Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یه‌كێتی سێ بڕیاری نوێی ده‌ركرد

کوردستان

بینراو 295

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بە سەرۆکایەتی مستەفا چاوڕەش یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی ئه‌نجامدا، کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەی ئەنجومەنەکە لەسلێمانی کۆتاییهات و لیژنەیەكی باڵا بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ پێكهات كە دەبێت لەماوەی دوو هەفتەدا پەیڕەوەکە هەموار بکاتەوە.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی کە وەک بەتەمەنترین ئەندام سەرۆکایەتی کۆبونەوەکەی کرد، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە كۆبونەوەی ئەمڕۆ لیژنەیەكی باڵا بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ پێكهات، كە دەبێت لەماوەی دوو هەفتەدا پەیڕەوەکە هەموار بکاتەوە و بخرێتەوە بەردەم ئەنجومەنی گشتی".

روونیشیکردەوە، "تاوەکو پەیڕەو پەسەند نەكرێت، سەركردایەتی ناتوانێت ئەركەكانی خۆی جێبەجێبكات".

مستەفا چاوڕەش ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆ، ئەوکات هەیکەلی یەکێتی دیاری دەکرێت و دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆک یان سکرتێری یەکێتی دەکرێتەوە".

 

راگه‌یه‌نراوى كۆتایى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى گشتى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان

 

ئه‌مڕۆ رۆژى سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتى ١٤/٢/٢٠٢٠ ، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌ شارى سلێمانى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خۆى دواى كۆنگره‌ى چواره‌م ئه‌نجامدا, كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌ڤال مسته‌فا چاوڕه‌ش وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ساتێك وه‌ستان بوو بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى رێگاى رزگارى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ,هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ سلاوى نارد بۆ گیانى رابه‌رى گه‌وره‌ى گه‌له‌كه‌مان جه‌نابى مام جه‌لال.هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆى تێر و ته‌سه‌لى كرد له‌باره‌ى ته‌واوكردنى كاره‌كانى كۆنگره‌ى چواره‌م كه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتى راسپاردووه‌ .له‌ كۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ند بڕیارێكى دا بۆ رایى كردنى كاره‌كانى:

١_ دانانى لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ,به‌پێى بڕیار و راسپارده‌كانى ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى .

٢_ بڕیاردرا ته‌واوى دامه‌زراوه‌ و ئۆرگانه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌رده‌وام بن له‌ كارى ئاسایى رۆژانه‌ى خۆیان تا ئه‌وكاته‌ى په‌یكه‌رى تازه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتی یه‌وه‌ رێك ده‌خرێته‌وه‌ ٣_ بڕیاردرا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌كراوه‌یى بهێلدرێته‌وه‌ تا په‌سند كردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP