Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وێنەیەکی دەگمەنی هەڵکەوت زاهیر بڵاودەبێتەوە

هەمەرەنگ

بینراو 430

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -


ئاوازدانەری دیاری کورد هەڵکەوت زاهیر، وێنەیەکی دەگمەنی بڵاودەبێتەوە، کە تیایدا دەردەکەوێت خەریکی خوێندنەوەی قورئانە.

وێنەیەکی دەگمەنی هەڵکەوت زاهیر لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەبێتەوە کە تیایدا هەڵکەوت زاهیر خەریکی خوێندنەوەی قورئانەو بەپێچەوانەی کارەکەی کە بەردەوام لەگەڵ هونەرمەندان دەردەکەوێت، بە تایبەت هونەرمەندە خانمەکان.

پێشتریش هەڵکەوت زاهیر چەندین جار رایگەیاندووە کە ئەو پابەندی ئاینی ئیسلامەو رۆژانە دوو کاتژمێر قورئان دەخوێنێت و لە مانگی رەمەزانیشدا بەرۆژوو دەبێت، ئەمە جگە لەوەی کە سەردانی مەککەی کردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە.

هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورده‌، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ و خاوه‌نی چەندین ئاوازی گۆرانییه‌ و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ژنه‌ هونه‌رمه‌نده‌ كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌ وتراون، یەکەم کاری ئاوازی ساڵی ١٩٩٢ بۆ هونەرمەند "ئەژدەر وەهبی" بووە، کاری بۆ زۆرترین هونەرمەند کردووە، لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان، چەندین خەڵاتی رێزلێنانی وەرگرتووە، بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ چه‌ند ساڵێك راوێژكاری هونه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌.

جگە لەوەی کاری ئاوازدانانی بۆ زۆرێک لەهونەرمەندانی کورد و عەرەبی عێراقی و سوری کردووە، تا ئێستا چەندین گۆرانیبێژ لەسەر دەستی ئەو دەرکەوتوون وەک (دڵنیا رەزازی، باخان، هەڵدێر، لۆکە، دەشنێ، ناسلی، نیلیسا، شانیا، میرا، دینا). خەڵاتی (ئەرو – ئیستەنبوڵ)ی وەک باشترین موسیقی بۆ ساڵی ٢٠١٢ پێبەخشراوە. 


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP