Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"ئیلاهی هێزو ته‌مه‌نمان پێبده‌ دژی پیسخۆر و گه‌نده‌ڵ و به‌رژه‌وه‌ند خوازان بووه‌ستینه‌وه"

کوردستان

بینراو 221

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -


سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ڵێت، ئیلاهی هێزو ته‌مه‌نمان پێبده‌، تا له‌ ژین و ژیانین، دژی پیسخۆر و گه‌نده‌ڵ و به‌رژه‌وه‌ند خوازان بووه‌ستینه‌وه‌، دەشڵێت، له‌میانه‌ی‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای‌ چاكسازیی، له‌نێوان ویژدان‌و گیرفان، ویژدانیان هه‌ڵبژاردووه‌.

ئومێد خۆشناو ،سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا لەپەڕەی تایبەتی خۆی رایگه‌یاندووه‌، "له‌ماوه‌ی دو ڕۆژی گفتوگۆی چاکسازیی، خودای گه‌وره‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی پێداین که‌، له‌نێوان ویژدان‌و گیرفان ویژدانمان هه‌ڵبژارد."

باسی لەوەشکردووە، "كه‌ ئه‌وه‌ی له‌توانابو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و ئامانجی پارتی‌و دادپه‌روه‌رییان کردۆته‌ کردار".

ئەو پەرلەمانتارە وتوشییەتی، "ئیلاهی هێزو ته‌مه‌نمان پێبده‌، تا له‌ ژین و ژیانین، دژی پیسخۆر و گه‌نده‌ڵ و به‌رژه‌وه‌ند خوازان بوه‌ستینه‌وه‌و ئازایانه‌ له‌سه‌ر ڕێ و ڕێبازی بارزانی کاربکه‌ین و کوردستان ویست و خه‌ڵک و خاک ویست بین و به‌رژه‌وه‌ندخواز نه‌بین و ستراتیژیه‌تی سه‌رۆک و ئامانجی پارتی به‌رجه‌سته‌ بکه‌ین."

درەنگانی شەوی رابردوو، خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای چاکسازیی کۆتایی هات، لە ناو هۆڵی پەرلەمانی کوردستاندا گرژیی و ئاڵۆزیی لە نێوان فراکسیۆنی پارتی بەرامبەر  یەکگرتوو نەوەی نوێ دروستبوو و بەهۆیەوە پەخشی راستەوخۆی دانیشتنەکە راگیرا، بریاره‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ داهاتو پرۆژه‌كه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سه‌ندبكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP