Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ناوی چه‌ند رزگاربوویه‌كی به‌له‌مه‌ نقومبووه‌كه‌ی یۆنان ئاشكرابوو

کوردستان

بینراو 296

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشكرایكرد، ۱۷ بۆ ١٨ له‌ په‌نابه‌رانی ئه‌و به‌له‌مه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ له‌ ئاوه‌كانی یۆنان نقوم بووه‌، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری رایگەیاند، بەلەمەکە رۆژی ۱۱ی ئه‌م مانگه‌ کاتێک ویستویه‌تی لە کەناراوەکانی یۆنانەوە خۆی بگەیەنێتە کەناراوەکانی ئیتالیا، نزیک لە دوورگەی پاکسوسی یۆنان تووشی رووداو بووه‌، ژمارەی کوردە بێسەروشوێنبووەکانی رووداوەکە  ۱۷ بۆ ١٨ کەسه‌ به‌ڵام چونكه‌ به‌ رێگه‌ی نایاسایی رۆشتوون ره‌نگه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و ژماره‌یه‌ زیادبكات".

روونیشیكرده‌وه‌، چه‌ندین ناو بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ناوه‌كانیش لای ئێمه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئامار و به‌دواداچوونی نوێنه‌ری خۆمانین ئه‌و كات ئاماره‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌. 

جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌ ناو كورده‌كاندا چه‌ند كه‌سێك رزگاری بووه‌ و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش خنكاون و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو ته‌واوی زانیارییه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.


وتیشی، بەمەبەستی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە خێراتر راپەڕاندنی کاروباری یاسایی و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووەکان و گەڕانەوەی تەرمی قوربانییەکان پێویستمان بە بەڵگەنامەی عێراقی و روونترین و نوێترین وێنەی رەنگاوڕەنگی ئەو پەنابەرانەیە  و داواشی لە هاوڕێیان و کەسوکاریان كرد وێنەیان لەلایە بە زووترین کات بۆیان بنێرن.
 
ئاری جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، دەزگای لوتکە لە رێگەی نوێنەرایەتی فەرمی خۆی و بەهاوکاری باڵیۆزخانەی عێراق لە یۆنان کاروبارەکان جێبەجێدەکات و هاوکاری کەسوکاری قوربانییەکانیش دەبین و تا نوێنه‌ری ده‌زگاكه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران نه‌كات و زانیاری دروست له‌سه‌ر قوربانییه‌كان كۆنه‌كاته‌وه‌ هیچ شتێك راناگه‌یه‌نن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانی بی ئێم سی، تا ئێستا ناوی چوار رزگاربوو ئاشكرابووه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌: 

هابەش نەجات تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی جەمچەماڵ.
کۆسرەت جەلال تەمان ٢٣ساڵ خەڵکی کەلار.
شاهین عەباسی تەمەن ١٦ساڵ خەڵکی مهاباد.
محەمەد ئەحمەد تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی رانیە.

بەرەبەیانی رۆژی شەممە ۱۱ی كانونی دووه‌می ۲٠۲٠، بەلەمێک بە ٥٠ سەرنشینەوە لەدەریای ئایۆنی نزیک دوورگەی پاکسوسی یۆنان ژێرئاوکەوت کە ۱۷ کەسیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەرانیش دەڵێت، چاوەڕوان دەکەن ژمارەکە بەرزببێتەوە.

دوای رووداوەکە پۆلیسی دەریاوانی یۆنان دەستیان بەگەڕان کرد، توانراوە ۲۱ کەس رزگاربکەن و تەرمی ۱۲ کەسیشیان دەرهێناوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP