Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رەخنە لە شێوازی هەڵسوكەوتی نادیە موراد لەگەڵ ترەمپ دەگیرێت

کوردستان

بینراو 3865

18/07/2019

Alternate Text

 نۆبڵ یەکێکە لە خەڵاتە هەرە گەورەکانی جیهان و خەونی هەر کەسێکە بەم خەڵاتە بگات. ئەو کەسەی ئەم خەڵاتە بەدەستدەهینێت لە ئاستی نێودەوڵەتییدا دەناسرێت و پێگەیەکی جیهانیی بەدەستدەهینێت. تەنانەت زۆربەی سەرۆکەکانی دونیا هەوڵدەدەن ئەو کەسە ببینن کە ئەم خەڵاتە وەردەگرێت، چونکە خەڵاتەکە پێگەیەکی بەرزی هەیە، بەتایبەت خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.

ئەو کەسەی خەڵاتی نۆبڵ وەردەگرێت دەبێت بە هەڵگری ئەو هەیبەت و نرخەی کە خەڵاتەکە هەیەتی و نوێنەرایەتیی ئەو خەڵاتە دەکات، بۆیە بە وریای و ئاگاییەکەی زۆرەوە مامەڵە دەکات و هەنگاو دەنێت. 

هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ بۆ پارێزەری تایبەتمەنییەکانی خەڵاتەکە و ئەو قورساییەیە کە هەیەتی و دەبێت ئاگاداری بێت.

تەنانەت هەندێک لە هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵ ئامادە نیین بەشێک لە سەرۆکەکانی وڵاتانی دونیا ببینن کە بەشێکن لەو شەڕ و ماڵوێرانییانەی رووبەڕووی خەڵکی وڵاتەکانیان دەبێتەوە یان لە وڵاتێکی تردا شەڕ دروستدەکەن.

یەكێك لەوانەی ئامادەنەبوو سەرۆكی ئەمریكا ببینێت شیرین عه‌بادی ئێرانی، یه‌كه‌م ژنه‌ موسوڵمانی خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بوو ، پێچەوانەی ئەم خاتوونە نادیە موراد لەكاتی سەردانیكردنی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا زۆر بە كاسایەتییەكی لاوازە دەركەوت و شەرمنانە قسەی لەگەڵ ترامپ دەكرد و باسی لەو رووداوانە دەكرد كە بەسەریدا هاتووە.

لەو بارەیەوە لەنیا جەمال شارەزای بوار زمانی جەستە دەڵێت، جگە لەوەی چەندان جار حاشای لەکوردبوونی خۆی کردووە ، ھاوکات کار گەیشتە شکات کردن و سکاڵا دەربرینیش لە حکومەتی کوردی و عێراقی، لە کاتێکدا سەرکردە کوردەکان لە ھەمو ئاست و پۆستە باڵاکاندا کێبڕکێیان بوو لەسەر پێشوازی لێکردن و رێزلێنان و خەلات کردنی لە کۆشک و تەلارەکانی حکومەت و خۆیان ، وە بە زۆرترین گرنگی پێدانەوە لە میدیاکانیاندا باسیان لە ڕێورەسمی پێشوازی لە نادیە موراد دەکرد، ئەمەش دەرئەنجامەکەی کە بینیمان، بەڵام ئێمەو مانانیش چەندان جار بە پۆشاکی کوردی و ئاڵای کوردستانەوە بەشداری کۆڕبەند و کۆنفرانسە نێو دەوڵەتیەکانمان کردوەو وتار و پانێلمان ھەبووە لەسەر پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە ھەرێمی کوردستان لە نێوان نەتەوە جیاوازەکان و ئاینە جیاوازەکان ، لەسەر تێچون و توانای تاکەکەسی خۆمان نەک پێشوازی نەکراوین ھیچ پالپشتی و سەپۆرتێکیش نەکراوین ، ئەگەریش پالپشتیەکی بچوکی مادی کرابین بە دەیان جار بە چاوماندا دراوەتەوە! بۆیا بەراستی دەست خۆش بۆ نادیە موراد کە بەردەوامە لەسەر نیشاندانی ناشرینترین دیوی ھەرێمی کوردستان لە ھەمو شوێنێک .

ڕیمۆند دیفیس جونیۆر، تائێستا بەتەمەنترین وەرگری خەڵاتی نۆبێڵە، کە ساڵی ٢٠٠٢ وەریگرتووە لەتەمەنی ٨٨ ساڵیدا. گەنجترین و بچووکترین وەرگریش ولیەم لۆڕنس براگە کە ساڵی ١٩١٥ لەتەمەنی ٢٥ ساڵیدا لەبواری فیزیکدا وەریگرتووە.

رۆژی چوارشەممە، ١٧ی تەموزی ٢٠١٩، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لە کەسایەتی ١٧ وڵات کرد کە ڕوبەڕووی توندوتیژی ئاینی بوونەتەوە، نادیە مورادیش کە براوەی خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئاشتی یەکێک بووە لەو کەسایەتیانە.

چاودێران هەمیشە گازەندەی ئەوەیان لە نادیە موراد هەیە هەمیشە وەك عێراقیەك خۆی دەناسێنێت و هەرگیز باسی كورد و هەرێمی كوردستان ناكات لە كاتێكدایە لەكاتی روودانی كارەساتی شەنگال هەرێمی كوردستان ماڵێكی ئارام بوو بۆ ئێزدییەكان. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP