Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كادرێكی دیاری پارتی دەستی لەكاركێشایەوە

کوردستان

بینراو 3674

24/07/2019

Alternate Text
+ -

كادرێكی دیاری پارتی رایگەیاند، دەستم لە هەردوو پۆستی ئەنجومەنی ئاسایش و بەڕێوەبەری نوسینگەی هێمن هەورامی كێشاوەتەوە.

لە پۆستێكیدا لە فەیسبووی تایبەتی خۆی سەنگەر هەورامی رایگەیاند، ماوەی (٨) ساڵە بەڕێوبەری نووسینگەی بەڕێز ھێمن ھەورامی لە ھەردوو پۆستەکەیدا (مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی کاروباری سیاسی و دیپلۆماسی بارەگای بارزانی) و، لە ھەمانکاتدا کادیری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بووم ، دەستلەکارکێشانەوەی فەرمی خۆم لەم مینبەرەوە دەگەیێنمە پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنی پەیوەندیدار، ھیوادارم بە زوویی بگاتە نووسینگەی ڕێزدار جەنابی کاک مەسرور بارزانی و، پەسەندبکرێت".

ئەو كادرەی پارتی دەشڵێت، ‎ ‎بۆیە لەم واڵەوە ئەم دەستلەکارکێشانەوە ڕادەگەیێنم، ماوەی (١٠) مانگە لە ھەوڵدام گلەییەکانم و دەستلەکارکێشانەوەکەم بگەیێنمە بەردەستی ڕێزدار جەنابی کاک مەسرور بارزانی، بەڵام لەبەر ئەو بەربەست و ئاستەنگانەی کە بەڕێز ھێمن ھەورامی و چەند کەسێکی دیکەی نزیک لە جەنابیان بۆیان دروست کردم، نەمتوانیوە بە فەرمی ئەم دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بکەم.

سەنگەر ھەورامی کوڕی شەھیدی فەرماندە شەھید سەردار و برازای ھەردوو شەھیدی فەرماندە شەھید جەلال و شەھید سەباحی حاجی حسێن دەرەقەیسەریە و بە وتەی خۆی "کەس نابێت لافی پارتایەتی و کوردایەتی بەسەر ئێمەدا نەفرۆشێ".

لە كۆتایدا ئەوەشی وتووە، چاوەڕێی بە زوویی پەسەندکردنی ئەم دەستلەکارکێشانەوەیەم، تا لە داھاتوودا لە پێگە و شوێنی دیکەدا درێژە بە کار و چالاکییەکانم بدەم.

 



Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP