Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری لێژنە هاوبەشەکانی بۆسەردانی کردنی شوێنەکان لە مانگی ٧ بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 53

31/07/2019

Alternate Text
+ -

لە ڕاپۆرتێکی لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری سەردانیکردنی بۆ شوێنە بازرگانییەکان بڵاوکردەوە کە زیاترە لە ( ١٨٠ ) جار سەردانی شوێنەکانی کردووە لە مانگی رابردودا.

لە راپۆرتەکەی لیژنەی دوودا هاتووە، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی له‌١/٧ بۆ ٣١/٧/٢٠١٩ بۆ بازاڕ و شوێنه‌گشتیه‌كان ئه‌نجام دراوە (١٨٤) جاربووه‌ كه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن‌ (٤٣) پسوڵه‌ی سه‌رپێچی و (٢٧) ئاگاداركردنه‌وه‌ تۆمار كراوه‌.

 ئاماژە بەوەشکراوە، به‌هۆی دووبارەی سه‌رپێچی كردن له‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی تری په‌یوه‌ست به‌ كاروپیشه‌كان (١) شوێن داخراوه‌ و شوێنێكیش رووبه‌رووی دادگا كراوه‌ته‌وه‌.

بڕێكی زۆر له‌و كاڵاوشمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ دووی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ پێكهاتووه‌ له‌ (٣٠٠) کارتۆن خورما، ١٥٠ کارتۆن ماست، ٤٥سەتڵ ماست، ٢٨کیلۆ گۆشت، ٢٩کارتۆن نوقڵ و ٨٢ كیسه‌ فستق) دواتر له‌ناوبراوه.

لیژنه‌ی دوو یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی (ڤێتێرنه‌ری، ته‌ندروستی، ئاسایشی ئابووری و قائیمقامیه‌تی سلێمانی) پێكهاتوون و رۆژانه‌ سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان بۆ پشكنینی كاڵاوشمه‌كه‌كان ده‌كات تاله‌سه‌لامه‌تی به‌كارهێنانیان دڵنیا بێته‌وه‌، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP