Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فالح فه‌یاز: سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی داده‌خرێن

عێراق

بینراو 59

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عیراق رایگه‌یاند،  دووباره‌ پێكهاته‌ی حه‌شدی شه‌عبی داده‌ڕێژرێته‌وه‌ و سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانیشی داده‌خرێن.

فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی ته‌مموزی ٢٠١٩سازیكرد بوورایگه‌یاند، دوای دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی ئه‌و هێزه‌ ده‌خرێته‌ ‌ژێر فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌.

وتیشی،  دواتر سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی داده‌خرێن، ئاشكراشیكرد كه‌ حه‌شدی شه‌عبی بڕیاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ تێكه‌ڵكردنی حه‌شد به‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق، به‌ بڕیارێكی دادپه‌روه‌رانه‌ ده‌زانێت.

فالح فه‌یاز وتیشی،  به‌شێكی زۆر له‌و ناوانه‌ش لاده‌برێن كه‌ به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ كارده‌كه‌ن و هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ حه‌شدی عه‌شايه‌ری و حەشدی شه‌عبی تێكه‌ڵده‌كرێن و یه‌ك ناویان بۆ داده‌نرێت.

روونیشیكرده‌وه‌،  حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامه‌ له‌ چاودێریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی حه‌شده‌وه‌ كار ده‌كه‌ن و له‌ ره‌فتاردا ته‌واو له‌ حه‌شدی شه‌عبی دوورن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP