Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سێ کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لە دەستدا

کوردستان

بینراو 90

31/07/2019

Alternate Text
+ -

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا سێ کرێکاری خەڵکی شارەکانی سنە و مهاباد لە کاتی کەرکردنیاندا بەهۆی رووداوی کارەکانیانەوە گیانیان لە دەستدا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، رۆژی چوارشەممە( ٣١ /٧/٢٠١٩ )، کرێکارێکی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی سنە لەکاتی کارکردن بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستداوە، تەرمەکەی ڕوەانەی پزیشکی دادوەری کراوە.

هەنگاو ئەوەشی ئاشکرا کرد، ڕۆژی یەکشەممە خوێندکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی ”دانیار خدری“ لە کاتی کارکردن و بە هۆی تەقینەوەی کۆمپرێسۆر گیانی لە دەستداوە، هەروەها لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”خالید ئەرمەغان“ لەکاتی جۆشکاری بەر بووەتەوە و گیانی لە دەست داوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP