Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یەكێتی هەڵوێستی خۆی له‌باره‌ی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی ئاشكراكرد

کوردستان

بینراو 114

پێش 3 هەفتە

Alternate Text


دوای ئه‌وه‌ی دادگایی فیدراڵی رایگه‌یاند، مادده‌ی ١٤٠ بوونی ماوه‌ و كاری پێده‌كرێت، یه‌كێتی له‌و باره‌یه‌وه‌ داوا لە حكومەتی هەرێم و لایەنەكان دەكات هاوكاربن بۆ جێبەجێ‌ كردنی ماددەكە.



ئەڵماس فازڵ، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی عیراق رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عیراق دەكەین سەبارەت بە جێبەجێكردنی ماددەی ١٤٠و ھاوكار و پشتیوانیش ئەبین بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی ماددەكە.



روونیشیكرده‌وه‌، ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی وێرای ئەوەی جێگای دەستخۆشیە و بێلایەنی دادگاكە دەسەلمێنێت، ھاوكات وڵامێكش بوو بۆ شۆڤێنیەكان، كە باسیان لە بەسەرچوونی ماوەی ئەو ماددە دەستوریە دەكرد.



باسیشیله‌وه‌كرد،  بەپێی ئەو بڕیارە حكومەتی عیراقیش دەبێت پابەند بێت و بە ئەركی خۆی ھەڵبستێت و دەست بكات بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی ماددەكە.



ئەڵماس فازڵ داوای لە حكومەتی هەرێم و لایەن سیاسیەكانیش كرد، "ھاوكاربن و كاری جدی بكەن بۆ جێبەجێكردنی ماددەكە و خزمەتكردنی ھاووڵاتیانی شاری كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان"

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP