Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رۆمای ئیتاڵی هیگواینی دەوێت

وەرزش

بینراو 42

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

یانەی رۆمای ئیتاڵی دەیەوێت بە هەر شێوەیەك بێت، گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی پێش تەواو بوونی میركاتۆی هاوینە بگوازێتەوە بۆ ریزەكانی.

ڕۆژنامەى لاگازیتا دیلۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردەوە، لەم هەفتەیەدا جیانلۆكا پیتراكی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی رۆما لەگەڵ بەڕێوبەری كارەكانی هیگواین كۆ دەبێتەوە، بە مەبەستی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی رۆما.

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە ئێستادا چەندین هێرشبەری لە خۆ گرتووە، وەكو رۆناڵدۆ و كین و مانزۆكیچن، ئەمەش وای كردووە داهاتووی ئەو یاریزانە لەگەڵ خانمە پیرەكە نادیار بێت.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن ئەوەی داهاتووی ئەو یاریزانەی نادیار كردووەو مانەوەی لە ریزی یانەكە خستۆتە ژێر پرسیارەوە، هەوڵدانی یۆڤانتۆسە بۆ گرێبەستەكردن لەگەڵ لۆكاكۆی بەلجیكی و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییە، لە ئێستاشدا سەرچاوەكانی باسی نزیك بوونەوەی تەواو دەكەن لە نێوان یۆڤانتۆس و ئەو یاریزانەدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP