Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سروە عەبدولواحید: پێویسته‌ یه‌كێتی رێگه‌یه‌كی دیكه‌ بدۆزێته‌وه‌ و ئه‌مری واقع قبوڵبكات

کوردستان

بینراو 50

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

خوشکەکەی شاسوار عەبدولواحید دەڵێت، یەکێتی هیچ کارێکی نییە جگە لە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار، بەڵام ئەو کۆڵنادات و ملکەچی یەکێتی نابێت.

لە پێگەی تایبەتی خۆی سروە عەبدولواحید، نوێنەری نەوەی نوێ لە هاوپەیمانی چاکسازی و بونیادنان  سەبارەت بە دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەکە رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزەکانی یه‌كێتی هیچ ئیش و کارێکیان نییە جگە لە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار.

هەروەها باسیشی له‌وه‌كردووه‌ " شاسوار عەبدولواحید  ماندوو نابیت و کۆڵنادات و ملکەچ نابێت، ئامۆژگاریتان  دەکەم ڕێگەیەکی دیکە بدۆزنەوە و ببن بە دیموکراسی و ئەمری واقیع قبول بەکەن کە حزبی نوێ دروست دەبن و ناتوانن بەریان لێبگرن.

ئەمەش لە کاتێکدا لە دادگای لێکۆڵێنەوەی سلێمانی بە پێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسای سزدانی عێراقی،  بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ شاسوار عەبدول واحید دەکرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP