Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رێكخراوی مافی مرۆڤ رەخنە لە کاراكردنه‌وه‌ی سزایی له‌ سێدارەدان لە ئەمریکا دەگرێت

جیهان

بینراو 34

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

نوسینگەی مافی مرۆڤ رەخنە لە رێگا نوێەکانی ئێدارەکەی دۆناڵد تەرمپ سەرۆکی وێلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەگرێت سەبارت بە سەر لە نوێ  کاراکردنەوەی بڕیاری لە سێدارەدان و بە هەنگاوێک بۆ دواوە دەست نیشانی دەکات،کە ماوەی ١٦ ساڵە لە ئەمریکا راگیراوە.

نوسینگەی مافی مرۆڤی سەر بەڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لەلایەن رۆبەر كلۆفیل، وتەبێژی نوسینگەکەیانەوە بڵاوی كردوەتەوە،" بڕیاری سەرلەنوێ كارپێكردنەوەی لەسێدارەدان لە ئەمریكا هەنگاوێكە بەئاراستەی گەڕانەوە بۆ دواوەوەو جێگەی قبوڵكردن نییە.

هەروەها وتوشیانە،" لەڕێگەی چەند بەڵگەیەكی دی ئەی ئێنەوە دەركەوتووە كە خەڵكانێك لەئەمریكا كوژراون و ئەم بڕیارەش ئاماژەیەكی ڕونە بۆ پاشەكشەكردنی وەزارەتی داد بۆ دواوەوە.

ئەمە لە کاتێکدا لە سالی ٢٠٠٣ ەوە تا ئێستا راگیراوە، بەڵام ماوەیەک لەمەوبەر ولیەم بار وەزیری دادی ئەمریكا ئاشكرایكرد، كۆنگرێس و ئیدارەی ئەمریكا بڕیاری دوو بارە كارپێكردنەوەی لەسێدارەدانیان داوەتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP