Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ: دەزگاكانی زانیاری ویلایەتە یەكگرتوەكان لە كۆنتڕۆڵ دەرچوون

جیهان

بینراو 55

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دەزگاكانی زانیاری ویلایەتە یەكگرتوەكان لە كۆنتڕۆڵ دەرچون و جۆن راتكڵێف، ئەو پاڵێوراوەی كە بۆ پێگەی بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری نیشتیمانی بەربژێریكردوە دەتوانێت ئەو دۆخە چارەسەربكات.

دۆناڵد ترەمپ لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دووشەممەی رابردوو ٢٩ی تەمموز ڕایگەیاند" جۆن راتكڵیف، كە ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكایە لەسەر ویلایەتی تێكساس، لە لایەن منەوە بۆ پێگەی بەڕێوەبەری نوێی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی پاڵێوراو دەبێت".

باسی لەوەشکردووە، لە ١٥ی مانگی داهاتودا، دان كۆتس، كە لە ئێستادا بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکایە پێگەكەی جێدەهێڵێت و لە ماوەیەكی كەمدا بەڕێوەبەری نوێ هەڵدەبژێردرێت.

ئەوە ش لەكاتێكدایە، دان كۆتس، سەبارەت بە تێوەگلانی روسیا لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ ساڵی ٢٠١٦ و كێشەكانی ئەمریكا لەگەڵ كۆریای باكور و ئێران بۆچونەكانی لەگەڵ ترەمپ یەكیان نەدەگرتەوە و ئەوەش بوە هۆی نیگەرانی ترەمپ.

جۆن راتكڵێف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانە لەسەر ویلایەتی تێكساس-ی ئەمریكا، لە ماوەی رابردوودا پارێزەر بووە و لە ئێستاشدا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە پاڵێوراوە بۆ پۆستی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەو وڵاتە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP