Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چوار سفری دراوی ئێرانی لاده‌چێت

ئابوری

بینراو 137

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی ئێران رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه‌ چوار سفری دراوی وڵاته‌كه‌یان لابه‌رن.

هۆكاری ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، پاراستنی به‌هایی دراوی وڵاته‌كه‌یانه‌ و ئاسانكاری بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دراوه‌ له‌ ناوخۆی وڵاته‌كه‌.

هۆكارێكی دیكه‌ی لابردنی سفره‌كان له‌ دراویی ئێرانیدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی چاپكردنی  دراوی ئێرانیه‌، هۆیه‌كی دیكه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ژماره‌یی قه‌به‌یه‌ و له‌ پێناو ئاسانكاری له‌ مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان.

لای خۆیه‌وه‌ مه‌حمود واعزی، به‌رپرسی نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێرانیش ئاشكرایكردووه‌، دوا په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه‌ یه‌كه‌ی دراوی وڵاتی ئێران له‌ ریاله‌وه‌ ده‌بێته‌ تمه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا دراوی ئێرانی به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكاوه‌ به‌شێكی زۆری به‌هاكه‌ی له‌ ده‌ستدا. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP