Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌ هه‌ولێر تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

کوردستان

بینراو 41

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و  ئاشكرایده‌كات، له‌ هه‌ولێر كه‌سێك به‌هۆى دزینى ماتۆرسكیل ده‌ستگیر كرا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٣١/٧/٢٠١٩، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد،  ئاگادار كراینه‌وه‌ به‌ بوونى رووداوێکی دزیکردن لە گەڕەکی (باداوە)ى هه‌ولێر، دوای کۆکردنەوەی زانیاری، توانیمان ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیری بکەین.

باس له‌وه‌شكردووه‌، تۆمەتبار بەناوی (د، ع، ع) تەمەن ٢١ ساڵ دوای دەستگیرکردنی دانی نا بە تاوانەکەیدا، کە ماتۆرسكیلێكى دزیووه‌، هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنی، بڕێک ماددەی هۆشبەری لە جۆری جگەرەی جامایکی و کریستاڵ لا بووه‌".

پۆلیسى هه‌ولێر هێمای به‌وه‌شكردووه‌، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێک خرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا، دادوه‌ریش بڕیاری دا بە بەندکردنی تۆمەتبار بەپێى ماددەی ٤٤٤ لە یاساى سزادانى عێراقى.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP