Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حکومەتی هەرێم پێش جەژن مووچە دابەشدەکات

ئابوری

بینراو 2063

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغداد ڕایگەیاند بە پێی ئەو بڕە پارەیەی بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێم پێش جەژن دەست دەکات بەدابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت.

شیروان میرزا قادر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە بی ئێم سی راگەیاند، " بەپێی ئەوبڕە پارەیەی کە بەغدا دەینێرێت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێم پێش جەژن دەست دەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ لیژنەی دارای و لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی عێراق بانگێشتی هەریەکە لە فوئاد حسێن وەزیری دارایی و سامر غەزبان وەزیری نەوت کرد بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک.

ئەمە لە کاتێکدایە حەفتەی ڕابردوو وەزیری دارایی هەرێمی کوردستانرایگەیاند، " ئەگەر بەغدا پێش جەژن پارە بنێرێت، موچەی چەند وەزارەتێکی پێدابەشدەکرێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP