Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

‎داهاتووی بەیل بۆ خولی چینی تەنیا ئەمڕۆی ماوە

وەرزش

بینراو 64

31/07/2019

Alternate Text
+ -

‎دوای ئەوەی ناوی گاریس بەیلی وێڵزی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بە یانە چینییەكانەوە لكا بوو، زۆربەی سەرچاوەكان پێیان وایە داهاتووی بەیل پەیوەستە بە خولی چینییەوە.

‎ئەمڕۆ داهاتووی بەیل یەكلایی دەبێتەوە لەگەڵ خولی چینی، چونكە ئەمڕۆ دووا رۆژی میركاتۆی هاوینەی خولی چینیە، ئەگەر ئەمڕۆ ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەیەكی چینی نەگاتە رێكەوتن ئەوا كۆتایی دێت بەسەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باس دەكرێت لەسەر بەیل بۆ رووكردنە خولی چینی.

‎پێگەی ماركای ئیسپانی نزیك لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویکردەوە، دووای شكستهێنانی یانەی جیانگسۆ سونینیگی چینی لەگەڵ بەیل لە كۆتا خولەكەكاندا، لە ئێستادا یانەیەكی تری هەمان ووڵات لەسەر خەتە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی.

‎ئەمەش دوای ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لە دوا خولەكەكاندا رازی نەبوو بەو بۆندەی یانەی جیانگسۆی چینی بۆ یاریزانەكە، لە كاتێكدا ئەو یاریزانە گەیشتبووە رێكەوتنی كۆتایی لەگەڵ یانە چینییەكە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP