Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێ: پاراستنی نهێنی زیان بەتەندروستی تاک دەگەیەنێت

هەمەرەنگ

بینراو 91

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

هەموو مرۆڤەکان ژیانی نهێنی تایبەت بەخۆیان هەیە، کە زۆر دوورە لەو کەسایەتیەی کە کەسانی بەرامبەری دەیبینن، لەوانەشە چەندین حەز و ئارەزویان هەبێت کە جگە لە خۆیان کەس نەیزانێت، هەندێکجار ئەم نهێنیانە زیانبەخشن نەکبەتەنها لە رووی دەروونییەوە، بەڵکو هەندێکجار زیانی جەستەیشیان بۆسەر ئەو تاکە دەبێت، ئەمەش بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ.

ماکڵ سلیبیان، توێژەری زانکۆی کۆلۆمبیا لەگەڵ هاوڕێکانیا توێژینەوەیەکیان ئەنجام داوە کە زیاتر لە ١٠٠ کەسی لەخۆ گرتووە، لە ٢٩ وڵاتی جیاوازاوە، تا بزانن هەڵگرتنی نهێنی چەند زیان بە  تەندروستی جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت.

توێژەرەکان نهێنیەکانیان بۆ ٣٨ گروپ دابەشکرد، زۆرترین نهێنی کە لەناو خەڵکدا باوە نهێنی سێکسی، سۆزداری، درۆ، حەز بە ئەنجامدانی دزی و کاری توندو و تیژیبوون.

ئەوگروپە گەشتنە ئەو ئامانجەی کە کەسانی ئاسایی نزیکەی ١٣ نهینی لە ژیانیاندا هەیە لە یەک کاتدا.

توێژەرەکان لە بەژداربووەکانی ناو توێژینەوەکەیان پرسی ئایا ئەو نهێنیانە هیچ کاری لە تەندروستیتان کردووە؟ لەوەڵامدا بۆیاندەرکەوت تەنها بەبیرکردنەوەی ئەوکەسە لە نهێنیە تایبەتیەکانی خۆی بەنەرێنیانە کار لە تەندروستی دەکات.

توێژەرەکان ئەوەشیان روونکردەوە بارودۆخی دەوروبەری ئەو کەسەی کە نهێنیەکە هەڵدەگرێت کار لەسەر تەندروستی و هەستی دەکات، بۆنمونە کاتێک ئەوکەسە بەتەنیا دادەنیشێت ئەوا زۆر بیر لە نهێنیەکانی دەکاتەوە و جەختیان لەسەر دەکاتەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی شلەژان و زیاتر هەستی خۆتۆمەتبارکردنی لا دروست دەبێت و هەست بەشەرم دەکات، بەپێچەوانەی ئەوکاتەوە کە دەوروبەری قەرەباڵغە و لەگەڵ کاسانی ترا دانیشتووە.

 بۆ تێڕوانینێکی قوڵتر و باشتر و تێگەشتن لە نهێنیەکان و کاریگەریان لەسر خەڵک، توێژەر تۆم فرینجس و هاورێکانی لە زانکۆی ئاوتریختی وڵاتی هۆڵەندا توێژینەوەیەکی دیکەیان ئەنجامدا، ئەویش لە رێی بڵاوکردنەوەی فۆڕمێکی ڕاپرسی کە ٧٩٠ گەنج بەژداریان تێدا کرد.

بەهۆی ئەم توێژینەوەیەوە گەشتن بەوەی کە ئەوکەسانەی نهێنیەکانیان پاراستووە و لای کەس باسیان نەکردووە، چەندین کێشەو سکاڵای جەستەیی و دەرونیان هەبووە لەگەڵ هەستکردن بەتەنیایی، بەپێچەوانەی ئەوکەسانەی کە نهێنیەکانیان لەگەڵ کەسانی نزیکیاندا هاوبەشی پێکردووە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP